ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ئه‌رته‌شی توركیا ٢٧ جار به چڕی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له باشووری كوردستان به بیانووی بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان بوردمان كرد.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه له لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان، دەوڵەتی تورکیە له ڕۆژانی ڕابردوودا به چڕی هێرشه‌كانی به‌رده‌وام كردووه و ته‌نانه‌ت به بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بانگی ته‌سلیم بوونی له‌و هێزەکانی سەر بە پ‌ک‌ک كردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕۆژانه ده‌وڵه‌تی توركیا له میدیاكاندا باس له به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ئاشتی و پێدانی مافی نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی وته‌كانی هه‌موو ڕۆژێك هێرشه‌كانی به‌ربڵاوتر ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها كه‌سانی مه‌ده‌نی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات.