کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی كاتی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ دانانی بارمته‌

ئازادی كاتی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ دانانی بارمته‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤،چیا نه‌سروڵڵاهیهاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی مه‌هباد، پاش تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ بێسه‌رووشوێنی به‌ دانانی بارمته‌ی ٥ ملیاردی، به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.

ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا، ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیدا له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتنی، ئه‌و ناوه‌نده‌ وڵامده‌روه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ به‌ سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه‌دا سه‌پێندراوه‌ زانیارییه‌ك لە به‌رده‌ستدا نییه‌.