ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌ی ورمێ كۆبوونه‌وه و دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر “حه‌مید حسین نژاد حه‌یده‌رانلوو” ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، رۆژانی پێنجشه‌ممه و جومعه، ڕێكه‌وتی ٢٨ و ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه و دۆستانی “حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو“، هاوكات له گه‌ڵ چالاكانی مه‌ده‌نی و به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو، له به‌رده‌م زیندانی ورمێ كۆبوونه‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه بوون. یه‌کێ له نارازیان له به‌رده‌م زیندان ده‌لێت “به پێی به‌لگه‌كان، سه‌پاندنی حوكمی سێداره به تۆمه‌تی خه‌باتی چه‌كداری دژ به‌و به‌ندكراوه، به ته‌واوی ناڕه‌وایه و ته‌نانه‌ت ناوبراو هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه“.