ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، هادی جامێعی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ به دانانی بارمته و به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌كانی شنۆ هێرشیان كرده سه‌ر شوێنی كاری هادی جامێعی له پاساژی زه‌ڕزا و ناوبراویان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌و هاووڵاتیه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرا و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ ڕاگوێزرا. شایانی باسه كه هێشا هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی هادی جامێعی ڕوون نه‌كراوه.