فه‌وزیه سوڵتانی دایكی پژمان سوڵتانی، به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام، له گرته ویدیۆیه‌ك دا بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی، داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
پژمان سوڵتانی له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا یارمه‌تی برینداران و زیاندیتووانی شاری بۆكانی ئه‌دا، كاتێك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرد و ئه‌و گه‌نجه‌ی به كوشتنی به‌كرێگیراوێكی ڕژیم تۆمه‌تبار كرد. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به بێ هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر پژمانی به ئێعدام(قیساس) مه‌حكووم كردووه و ئێستا بنه‌ماڵه‌ی سۆڵتانی بۆ جۆركردنی دیه و ڕزگاركردنی ڕۆڵه‌كه‌یان داوای یارمه‌تی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.