ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ به ناوی عومه‌ر مورادی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له سنووری دزاوه‌ری پاوه گیانی به‌خت كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، عومه‌ر مورادی له كاتی كۆڵبه‌ری له ناوچه‌ی سنووری دزاوه‌ری پاوه جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه و دواتر به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره زه‌حمه‌تكێشه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و ڕاده‌ستی پزیشكی داد كراوه.