ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، تێكۆشه‌رانی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی كوردستان و ئێران به بڵاوكردنی تراكت پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز تراكتیان به وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی له نێو شه‌قام و كۆڵانی شاره‌كانی كوردستان و ئێران بڵاو كردووه‌ته‌وه. تێكۆشه‌رانی شۆڕشی ژینا هه‌روه‌ها دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه و له هه‌ندێك شوێن پلاكاردیان هه‌ڵواسیوه.