ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ورمێ، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه گوازرایه‌وه، له ناڕه‌زایه‌تی به‌و كرده‌وه، ئیسماعیل حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو برای ئه‌و به‌ندكراوه ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.
حهمیدحسێننژادحهیدهرانلووخهڵكیگوندیسگریكیسهربهناوچهیچاڵدۆرانهوپاشدهستبهسهركرانلهژێرئهشكهنجهناچاربهدانپێدانانیزۆرهملێدژبهخۆیكراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ڕێگه‌ی سناریۆسازی سپای پاسدارانه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه و ڕۆژی ڕابردوو، بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ورمێ ڕاگویزراوه. بنه‌ماڵه‌ی حه‌مید ڕۆژی ڕابردوو له گرته ویدیۆیه‌ك دا داوایان له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد یارمه‌تیان بده‌ن و ڕێگه له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوكمه نائینسانیه بگرن. هه‌روه‌ها ئیسماعیل برای حه‌مید، له ڕێگه‌ی خواردنی ئه‌سید ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری خۆی له ژێر چاودێری پزیشکیدایه.