به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دارستانه‌كانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كرماشان له لایه‌ن كه‌سانی هه‌ڵپه‌ره‌سته‌وه به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵووز و ساز كردنی زه‌وی كه‌شاوه‌رزی بۆ چاندنی خه‌شخاش ده‌بڕێنه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه، دارستانه‌كانی ناوچه‌كانی “عوسمانوه‌ند، هوزمانوه‌ند و جه‌لالوه‌ند“ی فیروزئابادی كرماشان، به مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی خه‌ڵووز و هه‌روه‌ها چاندنی خه‌شخاش، له لایه‌ن كه‌سانی نزیك به حكومه‌ته‌وه ده‌بڕێنه‌وه. له ساڵانی ڕابردوودا چه‌ندین جار ناره‌زایه‌تی له لایه‌ن ژینگه‌پارێزان و خه‌لکی ناوچه‌که دژ به‌و کردوه ئه‌نجام دراوه به‌ڵام له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستان به‌دواداچوونی بۆ نه‌کراوه، که به وته‌ی خه‌لکی ناوچه‌که هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سانه زۆربه‌یان سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن.