له ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی توركیاوه به بیانووی كوردبوون به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه.
عه‌لی چه‌وه‌ن چالاكی میدیایی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له كلێپه‌كانی دا تورك بوونی خۆی ڕه‌د ده‌كرد و به هه‌ڵواسینی وێنه‌ی ڕێبه‌رانی كورد و ئاڵاكی كوردستان، شانازی به كوردبوونی ده‌كرد. پۆلیسی توركیا پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كلیپه‌كان، ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كرد. له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی توركیا ئه‌و گه‌نجه‌ی ته‌نیا به بیانووی كورد بوون، به سێ ساڵ زیندان سزا داوه.