کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێپێوانی هه‌زاران كه‌س له‌ كۆبانی دژ به‌ هێرشه‌كانی توركیه‌ بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

ڕێپێوانی هه‌زاران كه‌س له‌ كۆبانی دژ به‌ هێرشه‌كانی توركیه‌ بۆ سه‌ر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتوانی كانتۆنی فرات، له‌ شاری كۆبانی كۆبوونه‌وه‌ و هێرشه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌شداربووانی ڕێپوانه‌كه‌ له‌ مه‌یدانی ژنی ئازاد له‌ كۆبانیه‌وه‌ ڕێپوانه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد و به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم و وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی به‌رخۆدانی به‌ندئاوی تشرین، هێرشه‌كانی توركیه‌ و به‌كرێگیراوه‌كانی توركیه‌یان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.