کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی سێهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی به‌كتاش ئابتین له‌ تاران

به‌ڕێوه‌چوونی سێهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی به‌كتاش ئابتین له‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی به‌فرانبار، مه‌راسمی سێهه‌مین ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی به‌كتاش ئابتین، نووسه‌ر، شاعیر و به‌ندكراوی سیاسی به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ چوو.

مێهدی كازی ناسراو به‌ به‌كتاش ئابتین، شاعیر، فیلمساز، به‌ندكراوی سیاسی، نووسه‌ر و ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانی ئێران، مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی زیندانی كرا. ناوبراو له‌ زیندان تووشی چه‌ند نه‌خۆشی سه‌خت بوون به‌ڵام ساڵی ١٤٠٠ به‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتن به‌ ده‌رمان چووه‌ كۆما و ڕۆژی ١١ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ گیانی به‌خت كرد.