کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرمان، قزلحه‌سار و سه‌بزه‌وار

له‌سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كرمان، قزلحه‌سار و

ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ١٨ و ١٩ی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی كرمان، قزلحه‌سار و سه‌بزه‌وار جێبه‌جێ كرا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێك به‌ ناوی عه‌لیڕه‌زه‌ا مێهرئابادی ته‌مه‌‌ن ٢٥ ساڵ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانی سه‌بزه‌وار له‌ سێداره‌ دراوه‌. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی حه‌مید ئاشنا(نوتی زهی) ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و سه‌لمان بۆزۆرگمێهر به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی كرمان و قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ئێعدام كراون.