“سپیده ڕه‌شنو” چالاكی خوێندكاری و دژبه‌ری حیجابی ئیجباری، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی حوكمی سێ ساڵ و ٧ مانگ زیندانه‌كه‌ی بانگهێشتی دادگای ئینقلابی تاران كرا.
سپیده ڕه‌شنه‌و مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به سێ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه هه‌روها له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆی ئه‌لزه‌هراوه به ب بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خرایه‌وه.