به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان بارهه‌ڵگر له سنووره‌كانی بازه‌رگان و سه‌رو گیریان خواردووه و به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان پێ ناده‌ن.
به وته‌ی شۆفێرانی ناڕازی، ده‌وڵه‌تی توركیا باجی قورسی له‌سه‌ی باكی گازۆئیلی بارهه‌ڵگره‌كان داناوه و ئه‌گه‌ر مه‌خزه‌نه‌كانیان پڕ بێت، تا هه‌زار دۆلار باجیان لێ وه‌رده‌گرن. شۆفێرانی گیرخواردوو ده‌ڵێن: كه‌ش و هه‌وای سه‌ر سنوور زۆر سارده و هیچ ئیمكاناتێكیان نییه. ناڕازیان داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن به زوورترین كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات تا له‌وه زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن.