كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ئابادان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی به‌فرانبار، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و له ناوه‌ندی شیركه‌ت ڕێپێوانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.