کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ده‌ركراو له‌ پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ده‌ركراو له‌ پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركرانی پترۆشیمی ئه‌رغوان گوسته‌ری ئیلام هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، ٣٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی له‌ دوو نه‌وبه‌ت دا به‌ بیانووی ته‌واوبوونی به‌شێك له‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌، ئێستا كرێكاران نیگه‌رانی دۆخی پیشه‌یی و نه‌دانی داخوازییه‌كانیانن. له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوودا، كرێكارانی بێكاركراو چه‌ندین جار هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ناونده‌ ده‌رمانییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌.