کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی دووكانداران له‌ بازاڕی ئه‌تله‌سی مه‌شهه‌د

مانگرتنی دووكانداران له‌ بازاڕی ئه‌تله‌سی مه‌شهه‌د 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانبار، دووكاندارانی بازاڕی ئه‌‌تله‌س له‌ شاری مه‌شهه‌د دژ به‌ بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با و گرانی نرخی دۆلار مانیان گرت.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بازاڕیان له‌ تاران دژ به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی ئابووری و گرانی نرخی ئه‌رزب مانیان گرتبوو، ڕۆژی ڕابردووش، كاسبكارانی بازاڕی ئه‌تله‌س دژ به‌ بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با و گرانی نرخی دۆلار دووكانه‌كانیان داخست و به‌و شێوه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت نیشان دا.