کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕووخانی خانووی خه‌ڵكی هه‌ژاری به‌لووچ له‌ زاهدان

ڕووخانی خانووی خه‌ڵكی هه‌ژاری به‌لووچ له‌ زاهدان 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار مه‌ئموورانی شاه‌رداری و هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی زاهدان هێرشیان كرده‌ سه‌ر گه‌ڕه‌كی شیرئاباد و ١٢ خانوویان ڕووخاند.

گه‌ڕه‌كی شیرئاباد یه‌كێك له‌ ناوچه‌ په‌راوێزنشینه‌كانی گه‌وره‌شاری زاهدانه‌ كه‌ جه‌معیه‌تێكی زۆری هه‌یه‌ و زۆربه‌یان شناسنامه‌یان پێ نه‌دراوه‌. خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌ كرێكار و‌ هه‌ژارن و له‌ هه‌ر جۆره‌ ئیمكاناتێكی په‌روه‌رده‌، بێهداشتی و ڕیفاهی بێبه‌شن. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ و هه‌ر جار خانووی چه‌ند بنه‌ماڵه‌ به‌سه‌ریاندا ده‌ڕووخێنێت. گه‌ڕه‌كی شێرائاباد له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش زۆرترین قوربانی دا و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕه‌ق و نه‌فره‌تێكی زۆریان له‌ دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ هه‌یه‌.