کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌لیگوده‌رز و شیراز

له‌ سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ئه‌لیگوده‌رز و شیراز

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٣، چوار به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ به‌ندیخانه‌كانی “ئه‌لیگوده‌رز” و “عادڵ ئابادی شیراز”، له‌ سێداره‌ دران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، به‌ ناوی “جه‌لال ستانه‌ك زی”، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ زیندانی “ئه‌لیگوده‌رز”، له‌ سێداره‌ دراوه‌. هاوكات سێ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “ئیمان یه‌زدانی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، “محه‌ممه‌د عه‌لی سوله‌یمانخانی” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و “داوود به‌راتی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی خومه‌ین، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر”، له‌ زیندانی “عادڵ ئابادی شیراز” ئێعدام كراون.