ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار، دووكاندارانی چه‌ند بازاڕی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ئابووری و هه‌ڵاوسان مانیان گرت و له ناوه‌ندی بازاڕ خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووكاندارانی بازاڕی كه‌وش فرۆشه‌كان، سپهه سالار و قوماش فرۆشه‌كانی تاران دژ به گرانی نرخی دۆلار و دۆخی خراپی ئابووری ده‌ستیان له كار كێشاوه و به وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و باروودۆخه نیشان داوه. به پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخه چوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ وڵامی توندی بازاڕیانی توڕه به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.