ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوه‌كانی نوره‌دین مه‌لاعه‌لیزاده، عه‌دبۆڵڵا عومه‌ری، ته‌وفێق ئه‌مینی و محه‌ممه‌د بێهرووزی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و چوار شارومه‌نده و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان له به‌ر‌ده‌ستدا نییه.