کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پێكدادانی قورس له‌ نێوان جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا و شه‌رڤانان له‌ منبج

پێكدادانی قورس له‌ نێوان جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا و شه‌رڤانان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی به‌فرانبار، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ چه‌ند لاوه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری كۆبانی و منبج و له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه‌ به‌ توندی به‌رپرچ درانه‌وه‌.

به‌ وته‌ی فه‌رمانه‌یی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ چه‌ند تانك، زرێپۆش و تۆپهاوێژدی جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیایان له‌ ناو بردووه‌ و هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر گونده‌كانی منبج شكستی هێناوه‌. به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، شه‌رڤانێك گیانی به‌خت كردووه‌ و چوار شه‌رڤانی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ به‌رانبه‌ر دا ٨ تیرۆریستی ئیسلامگه‌را كوژراون و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌.