کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر منبج

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی هێرشی تیرۆریستان بۆ

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، تیرۆریستانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر گوندی جۆب ته‌ویل له‌ نزیك منبج و منداڵێكیان كوشت و دوو كه‌سی دیكه‌یان بریندار كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌ توركیا هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی خێزانێكی كورد و هه‌وڵی دزینی تراكتۆر و ئۆتۆمبێلی بنه‌ماڵه‌كه‌یان داوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رگری ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی تیرۆریستان بۆ سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌ كورده‌، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ گیانی به‌خت كردووه‌ و دوو كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.