كۆمه‌ڵێك له تووشبووانی نه‌خۆشی اس.ام.ای، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ وه‌لانانی ئه‌رزی ته‌رجیحی بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان بۆ تووشبووانی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كان نیشان دا و خوازیاری دابینكردنی ده‌رمان بۆ تووشبووانی نه‌خۆشی اس.ام.ای و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ده‌رمان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌خۆشی اس.ام.ای سه‌رچاوه‌گرتوو له كێشه‌ی ده‌ماره‌كانی بڕبڕه‌ی پشته و ئه‌گه‌ر تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌رمانی پێویستی پێ نگات، هێدی هێدی دۆخی ته‌ندرووستی خراپتر ده‌بێت، به‌جۆرێك كه پاش ماوه‌یه‌ك به‌شێك به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی له كار ئه‌كه‌وێت.