له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له به‌ندیخانه‌كانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان و میاندوواو له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو برای به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی مانیان” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “جاسم مانیان” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان له سێداره دراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “ڕامین كه‌بیری” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ و خه‌ڵكی سایین قه‌ڵا، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، له به‌ندیخانه‌ی میاندوواو ئێعدام كراوه.