کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ بۆكان و زابۆل

قوربانی بوونی چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ بۆكان و زابۆل

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی به‌فرانبار، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ شاره‌كانی بۆكان و زابۆل، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ دوو شه‌قامی بۆكان به‌هۆی دزه‌كردنی گاز، ته‌قینه‌وه‌ ڕووی داوه‌، ڕوودوی یه‌كه‌م ته‌نیا زیانی مادی هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ ڕووداوی دووهه‌م دا ژنێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ به‌سه‌ختی جه‌سته‌ی سووتاوه‌ و ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه‌. له‌ شارستانی زابرل هه‌روه‌ها، ته‌قینه‌وه‌ له‌ ڕستوورانێك دا ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه‌، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.