کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ توركیا

گیانله‌ده‌ستدانی چالاكی سیاسی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ توركیا 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی سنه‌ و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان به‌ ناوی “میعاد ئه‌حمه‌دی” ناسراو به‌ “مێعاد پیرباڵ” به‌هۆی وه‌ستانی دڵ له‌ وڵاتی توركیا گیانی له‌ده‌ست دا.

میعاد پیرباڵ كار و چالاكییه‌كانی له‌ شاری سنه‌ ده‌ستپێكرد و هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی داعش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، په‌یوه‌ست به‌ شه‌رڤانانی ڕێگای ئازادی بوو. پاش برینداربوون گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌وێ دا درێژه‌ی به‌ كار و چالاكییه‌كانی دا. ئه‌و چالاكه‌ سیاسی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ شوێنێكی ئه‌من چووه‌ توركیا، به‌ڵام به‌هۆی گوشاری‌ ده‌روونی جه‌ڵته‌ی دڵ لی داوه‌ و گیانی به‌خت كردووه‌.