كرێكارانی ئه‌ركان سالس له پارس جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس له به‌یاننامه‌یه‌ك دا هه‌ڕه‌شه‌یان له وه‌زیری وزه‌ی كۆماری ئیسلامی كرد بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات. كرێكارانی ئه‌ركان سالس له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی، سازماندانی شۆفێران، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.