کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ بۆكان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ بۆكان 3 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان ئه‌مجه‌د عینایه‌تی و محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌ له‌ شاری بۆكان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی زستان و شه‌وی چله‌ یادی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له‌ شۆڕشی ژینایان به‌رز ڕاگرت.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مجه‌د عێنایه‌تی و محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌ مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان گۆڵباران كردووه‌ و له‌ ڕێگه‌ی په‌یامی ویدیۆییه‌وه‌ وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی هه‌موو قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ گه‌لی چه‌وساوه‌ی كورد خواست.