سینا محه‌ممه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تی ژیار له شاری دێولان، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٢٤٠ ساعه‌ت كاری زۆره‌ملێ له ئیداره‌ی ڕێگه‌وبان مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی سینا محه‌ممه‌دی له گوندی بۆڵواناوا و ناوبراویان به تۆمه‌تی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه دژ به لێدانی مه‌عده‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه دواتر له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی دێولان به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به یه‌ك مانگ زیندانی ته‌عزیری و ٢٤٠ ساعه‌ت كاری زۆرملێ له ئیداره‌ی ڕێگه‌وبان مه‌حكووم كرا. ناوبراو له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.