کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی سه‌ر به‌ توركیا له‌ كۆبانی

شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی سه‌ر به‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته هێرشیان كرده‌ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین و پاش شه‌ڕێكی قورس ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ بوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی شۆرای نیزامی منبج، له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ڕۆژی ڕابردوودا، ٥٢ تیرۆریست  كوژراون، چه‌ندین كه‌سیان بریندار و به‌ دیل گیراون و له‌ به‌رانبه‌ر دا پێنج شه‌رڤانیان له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا گیانیان به‌خت كردووه‌. هه‌روه‌ها دوو تانك و زرێپۆشی تورك له‌ ناو براوه‌ و زیانێكی زۆر به‌ تیرۆریستان گه‌یشتووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك تۆڵه‌ی شكسته‌كانی به‌ بۆردوومانكردنی وێزگه‌ی كاره‌با و سایلۆی گه‌نم ده‌كاته‌وه‌.