ڕۆژی شه‌ممه ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، پێنج هه‌زار و ٤٠٠ موعه‌لیمی خه‌رید خه‌ده‌ماتی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ده‌ستپێكی مانگرتنی گشتی خۆیان ڕاگه‌یاند.
موعه‌لیمانی ناڕازی له به‌یاننامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاندووه كه ماوه‌ی ١١ ساڵه چاوه‌ڕێی گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و په‌رداختی داخوازییه دواخراوه‌كانیان وه‌كوو ئیزافه‌كاری، پاداش و سه‌نه‌واتن، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون.