شه‌وی شه‌ممه ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، دوو كچی گه‌نج له شاری قوم له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، مه‌ئموورانی ژن و پیاوی ڕژیم له شاری قوم له پێش چاوی خه‌ڵك توندووتیژی ده‌نوێنن و ئه‌و دوو كچه گه‌نجه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه فڕێ ده‌ده‌نه نێو وه‌نی گه‌شتی ئێرشاد و بۆ شوێنێكی نادیاریان ده‌گوازنه‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی به‌ندكراوان له‌به‌رده‌ست دا نییه.