کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبه‌ختكردنی سێ كه‌س به‌هۆی هێرشی په‌هبادی توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

گیانبه‌ختكردنی سێ كه‌س به‌هۆی هێرشی په‌هبادی توركیا له‌ ڕۆژئاوای

به‌یانی شه‌ممه‌ ١ی به‌فرانباری ١٤٠٣، په‌هبادێكی توركیا ئۆتۆمبێلێكی له‌ ده‌ورووبه‌ری حه‌سه‌كه‌ كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و پێنج كه‌س بریندار بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان شه‌رڤانان و تیرۆریستانی تورك له‌ نزیك به‌ندئاوی تشرین له‌ ئارادایه‌ و په‌هباده‌كانی توركیاش یارمه‌تی گرووپه‌ جیهادییه‌كانی ئه‌ده‌ن. تا به‌ ئه‌مڕۆ تیرۆریستان هیچ ئاكامێكیان نه‌بووه‌ و زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌، به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو دوو ڕۆژنامه‌وان و ئه‌مڕۆش سێ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی تورك دا گیانیان به‌خت كردووه‌ و پێنج كه‌سی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.