به‌یانی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی جیبه‌ره‌ئیل ناسری و جه‌ماڵ عه‌سگه‌رئابادی له زیندانه‌كانی ڕه‌شت و ساری ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هاوكات له‌گه‌ڵ دوایین ڕۆژی پاییز و شه‌وی یه‌لدا، دوو به‌ندكراوی دیكه‌ی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی ڕه‌شت و ساری له سێداره داوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائێری، چالاكی مافی مرۆڤ و به‌ندكراوی سیاسی ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یه‌وێت زۆربه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام تا ساڵی تازه‌ی هه‌تاوی له سێداره بدات.