له‌یلا حسێن زاده، چالاكی سیاسی و خوێندكاری ده‌ركراو له زانكۆی تاران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، له‌لیلا حسێن زاده له په‌یامێك دا ڕایگه‌یاندبوو كه له هه‌ر دوو قۆتاغی كارناسی و كارناسی ئه‌رشه‌د دا له زانكۆ ده‌ركراوه. دادگای ئینقلابی تاران ئه‌و چالاكه سیاسیه‌ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “تۆڕدانی حیجابی ئیجباری له شوێنه گشتیه‌كان” به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردووه.