ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، كوردانی دانیشتووی چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژ به سیاسه‌تی ژینۆسایدی توركیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كۆتایی هێنان به پێشێلكارییه‌كانی ئه‌رته‌شی تورك و گۆرووپه ئیسلامگه‌راكان له ڕۆژئاوای كوردستان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كوردانی دانیشتووی شاره‌كانی پاریس و مارسه‌ی له فه‌ڕانسه دوو چالاكییان له فڕۆكه‌خانه و وێزگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئه‌نجام داوه و چه‌ند كه‌س له كۆبوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی پاریس دا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها، له شاری ڕۆمی ئیتالیا و چه‌ند شاری سویس و ئاڵمان، كوردان دژ به ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی جیددی كۆمه‌ڵگا جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی بوون.