کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ سه‌راسه‌ری ئێران

images 54

شه‌وی هه‌ینی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌راسیمه‌كانی شه‌و چله‌ی زستان، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كان خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان مه‌راسمی شه‌وی یه‌لدایان به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی كیان پیرفه‌له‌ك، یه‌لدا ئاقافه‌زلی، سپێهر ئه‌عزه‌می، محه‌ممه‌د كووچه‌كسه‌رایی، عێرفان خه‌زایی، جه‌واد حه‌یدره‌ی، سیاوه‌ش مه‌حموودی و پێدرام ئازه‌رنووش مه‌زاری ئازیزانیان گڵباران كردووه‌ و له‌ چه‌ندین په‌یامی جیاجیادا ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ڕووناكی به‌سه‌ر تاریكی دا سه‌ر ئه‌كه‌وێت. له‌ لاله‌یه‌كی دیكه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ دادخوازانی شۆڕشی ژینا له‌ ماڵی یه‌لدا ئاقافه‌زلی كۆبوونه‌وه‌ و وێڕای ڕێزگرتن له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌. دایكانی دادخواز هیوایان خواست یه‌لدای ساڵی داهاتوو سه‌ركوتنی حه‌ق و ئازادی به‌سه‌ر زۆڵم و تاریكی دا جێژن بگرن.