شۆفێرانی شاغڵ له شیركه‌تی فولادی زه‌ره‌ند، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و جاده‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و ناوه‌نده‌یان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێرانی مینی بووس، بارهه‌ڵگر، وه‌ن و سرویسه‌كانی هاتووچۆ به داخستنی جاده‌ی سه‌ره‌كی شیركه‌ت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست نیشان داوه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی بیمه‌ی كارامه، دابینكردنی لاستیك و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتومبێل به نرخی گونجاو و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.