به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤ، دادگای ئینقلابی تاران، ڕه‌زا وه‌لی زاده، ڕۆژنامه‌وانی ئێرانی- ئه‌مریكایی و كارمه‌ندی پێشووی ڕادیۆ فه‌ردای به ده ساڵ زیندان و محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن پوره، موعه‌لیمی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به چوار ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه.
به وته‌ی محه‌ممه‌دحسێن ئاغاسی، پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، ڕه‌زا وه‌لی زاده به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ میدیا و وڵاتانی دژبه‌ری نیزام به ده ساڵ زیندان، قه‌ده‌غه‌ی مانه‌وه له پارێزگای تاران و ئه‌ندامه‌تی له حیزب و گرووپه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌ر‌وه‌ها قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له وڵات مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن پور، ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی ئه‌و شاره‌ی به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به سێ ساڵ و حه‌وت مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه.