کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ٩ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی 1

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٩ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”، له‌ به‌ندیخانه‌كانی ئیسفه‌هان، كاشان، مه‌شهه‌د، شیراز و خوڕه‌م ئاوا له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێ ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، چوار به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “غوڵام ڕوستا”، خه‌یروڵڵا ئه‌میری”، فه‌رزاد خوڕه‌می” و “مه‌جید ئیسماعیلی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست”، له‌ به‌ندیخانه‌كانی شیراز و ئیسفه‌هان له‌ سێداره‌ دراون. هه‌روه‌ها ٥ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “عه‌بدولكه‌ریم شه‌وكه‌تی ته‌یموری” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، “فه‌رهاد ئاته‌شزاده‌”، “موحسن به‌رزگه‌ر”، “عه‌بدولڕه‌حیم ئه‌چه‌كز‌هی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و “محه‌ممه‌د شاه ئه‌چه‌كزهی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی  “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ به‌ندیخانه‌كانی مه‌شهه‌د، كاشان و خوڕه‌م ئاوا، ئێعدام كراون.