کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی سه‌یران خوسره‌وی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

ناڕوونی چاره‌نووسی سه‌یران خوسره‌وی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

چاره‌نووسی سه‌یران خوسره‌وی، چالاكی مافه‌كانی ژنان له‌ شاری سنه‌، پاش تێپه‌ڕبوونی ٢٥ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

بەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، سه‌یران خوسه‌ره‌وی لە هێرشی مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش بووه‌ و كه‌س و كاری نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هۆكاری ڕفاندنی سه‌یران خوسره‌وی ڕوون نییه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام بووه‌.