ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌ز، به‌دوای وته‌كانی خامنه‌یی و هه‌ڕه‌شه‌كردنی له خه‌ڵك، ئیتلاعاتی سپای پاسداران چه‌ند چالاكی مه‌ده‌نی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له قه‌زوێن و ئه‌هواز ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
له ڕاگه‌یاندنی ئیتلاعاتی سپای قه‌زوێن دا هاتووه، چه‌ند هاوكاری میدیاكانی دژبه‌ری نیزام كه به نیازبوون بیر و ڕای گشتی و ئه‌منیه‌تی وڵات تێك بده‌ن ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون. شایانی باسه كه له ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه ئاماژه به ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان نه‌كراوه. له لایه‌كی دیكه‌وه، شاعیرێكی خه‌ڵكی ئه‌هواز به ناوی “ڕه‌زا حهزباوی” بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. ناوبراو پێشتریش و به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت له نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرابوو.
