له ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه ئنتزامییه‌كانی چابه‌هار ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، منداڵێكی كچی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ به ناوی “دۆردانه‌ك ڕه‌زه‌وی موقه‌ده‌م” به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دۆردانه‌ك له‌گه‌ڵ باوكی دا سه‌ردانی مارێكتێكیان كردووه بۆ كڕێنی شت و مك كه هێزه ئینتزامییه‌كان به‌دوای ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا دا كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه. ده‌ستڕێژی گوله‌ی به زابیته‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بووه‌ته هۆی بریندار بوونی ئه‌و كچه پێنج ساڵه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی چه‌به‌هار له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.