شه‌وی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كوردانی دانیشتووی چه‌ند وڵاتی ئورووپایی هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به توركیا بۆ سه‌ر منبج ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون.
كوردستانیان له وڵاته‌كانی ئاڵامان، هوله‌ند، فه‌ڕانسه، بلژیك، سویس و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئورووپایی دژ به پێشێلكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان وه‌كوو تاكه ده‌سه‌ڵاتی دیمۆكراتیكی سووریه بپارێزن و ڕێگه نه‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و گرووپه ئیسلامگه‌راكان كوردانی ڕۆژئاوا ژینۆساید بكه‌ن.