ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سێ موعه‌لیم له جاده‌ی خۆی بۆ قوتوور به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ موعه‌لیمی دڵسۆز به ناوه‌كانی “مه‌جید جهوادلوو”، “مێهرداد عالی شانی موقه‌ده‌م” و “سه‌ید حه‌مید حسێنی” كه بۆ وانه وتنه‌وه له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی شارۆچكه‌ی قوتوور به‌ڕێكه‌وتبوون، له نێوان ڕێگای خۆی بۆ ئه‌و شارۆچكه‌یه تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و هه‌ر سێكیان گیانیان به‌خت كردووه.