ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران كوردی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی دژ به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كوردانی شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز له شاره‌كانی مالمۆ، ستۆكهۆڵم گۆتنبێرگی سوید، لیماسۆلی قوبرس، مانهایم، دارمشتات، كۆڵن و فڕانكفۆرتی ئاڵمان، بلینزۆنانی سویس، ئارنهێم و ئامستردامی هوله‌ند به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی بژی ی.پ.گ و ی.ژ، بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌سته‌جێی شه‌ڕ و كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی گه‌لی كورد بوون. ناڕازیان داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد بێده‌نگییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه بشكێنن و ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بگرن.