کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی سیاگڵی ئه‌یوان له‌ پارێزگای ئیلام

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی سیاگڵی ئه‌یوان له‌ پارێزگای ئیلام 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دانیشتووانی گوندی سیاگڵی سه‌ر به‌ شارستانی ئه‌یوان له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئیلام دا كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ خوازیاری ڕاگرتنی كار و چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی ئه‌و ناوچه‌ بوون و ڕایانگه‌یاند: ده‌یان مه‌عده‌ن به‌ شێوه‌ی نایاسایی له‌و گونده‌ كار ده‌كه‌ن و ژیان و ته‌ندرووستی خه‌ڵكیان خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، هه‌ر مه‌عده‌ن ئه‌بێ ٥٠٠ میتر له‌ شوێنی ژیانی خه‌ڵكه‌وه‌ دوور بێت، به‌ڵام خاوه‌ن شیركه‌ته‌كان ئه‌و ستاندارده‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه.‌