کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان

به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری مه‌ریوان 3

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ به‌ هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له‌ گوندی حه‌سه‌ناوڵه‌ به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ ژینگه‌پارێزییه‌كانی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌، هه‌و‌ڵ ئه‌دات ژینگه‌ی كوردستان له‌ ڕێگه‌ی فه‌رهه‌نگسازییه‌وه‌ بپارێزیت و له‌ جیاتی ئه‌و دار به‌ڕووانه‌ی سووتاون یان له‌لایه‌ن كه‌سانی قازانج په‌ره‌سته‌وه‌ بڕدراون، نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوو بچێنن. ڕۆژی هه‌ینی له‌ گوندی حه‌سه‌ناوڵه‌ی مه‌ریون، هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه‌ به‌ به‌شداری ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ چوو و به‌ ده‌یان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوو له‌ ده‌شت و داوێنی چیاكانی ناوچه‌كه‌ چێندرا. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌و چالاكییه‌ له‌ شاره‌كانی داڵاهوو، گێڵانغه‌رب، سنه‌، بانه و سه‌رده‌شتیش به‌ڕێوه‌ چووه‌ و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ پێشوازی لێ كراوه‌.